بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی کابول تایمز، لە مزگەوتی شێعەکانی مەزار شەریفی ئەفغانستان لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی نیوەڕۆ تەقینەوەیەک رووی دا کە ٤٠ کوژراو و ١٠٠ برینداری لێ کەوتەوە.
گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی ئەم رووداوەی گرتە ئەستۆ. ئەلمەیادین رایگەیاندووە: تا ئێستا ٤٠ کەس شەهید و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات لە گەڵ ئەم رووداوە، کارەبای هەندێ ناوچە بچڕاوە و هێزەکانی تاڵەبان رێگاکانی مزگەوتەکەیان داخستووە.
تا ئێستا بەرپرسانی تاڵەبان بڵاوکراوەیەکیان لەم بارەوە بڵاو نەکردۆتەوە.
Your Comment